پرۆژەی چاكسازی بۆ پەسەندكردن دەبرێتە پەرلەمانی كوردستان

کوردستان

03/08/2019‌ 845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: پڕۆژەیەكی چاكسازی لە ٢٤ ماددە پێكدێت‌و بەم نزیكانە دەبرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

عەلی حەمەساڵح بۆ شارپرێس دەشڵێت: بەپێی رۆژەكە چاكسازی لە كۆی خەرجییەكان دەكرێت بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لیژنەیەكی پێكهێناوە.

ئەو باسی لەوەش كرد، هەر بەپێی پرۆژەكە چاكسازی گەورەی لەخانەنشینی‌و پێشمەرگەی دێرین‌و فەرمانبەران و سندوقی خانەنشین دەكرێت.

لەبارەی ئەو وادەیەی بۆ پرۆژەكە دانراوە ببرێتە پەرلەمان، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتی: بڕیارە لە یەكی ئەیلوول پرۆژەكە بگاتە پەرلەمان‌و دوای ئەوەش پەرلەمان رێكارەكانی تێپەڕاندنی پرۆژەكە دەگرێتە بەر.

عەلی حەمەساڵح جەختیكردەوە، كە لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەكە گرنگ جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیە، لەگەڵ ئەوەش پەسەندكردنی یاساكە ئاماژەیەكی باشە و دەبێت دەرفەت بدرێت بۆ ئەوەی چاكسازی بكرێت.

هـ ـ ح