شارپرێس:
بەپێى هەواڵێکى ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى لە مانگى مانگى رابردووەوە تائێستا چاودێرى زیاتر لە ٧٠ کەشتى ئێرانیان کراوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، لەو ٧٠ کەشتییە ١٢ یان لە بەندەرەکانى ئێرانەوە نەوتیان بارکردووە و گەیاندوویانەتە چین و دەریاى ناوەڕاست و بە تورکیا و سوریایان فرۆشتووە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کاتێک کەشتیە ئێرانییەکان گەیشتوونەتە ئاوەکانى دەریاى ناوەڕاست ئامێرى جى پی ئیسەکانیان کوژاندووەتەوە تا نەزانرێت بەرەو چى وڵاتێک دەڕوات.
مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاندوە، زانیارى تەواویان هەیە کە ئەو کەشتیانەى ئێران بۆ کوێ چون.
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا جەختیکردوەتەوە، لە هەر شوێنێک پیشێلکارى ببینین لە کەشتییە ئێرانییەکان بە ڕووبەڕووى دەبنەوە.
س.هـ