داهــاتــی رێــكـــخــراوی داعــش 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە

جیهان

06/08/2019‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی راپۆرتێك، رێكحراوی داعش دوای لەدەستادانی خەلافەتەكەی لە عێراق و سوریا ، ئێستا نزیكەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی داهاتەكەیەتی.

راپۆرتەكە، كە رۆژی دووشەممە پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان كراوە، ئاشكرایكردووە، ئەگەری هەیە كەمبوونەوەی هێرشەكانی چەكدارانی داعش كاتی بێت.

لەسەر ئەو  پارەیەی لەبەر دەستی رێكخراوی داعشە ، راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە، بڕوا وایە داعش بتوانێت ئەو پارەیە بۆ پاڵپشتیكردنی "كردەوە تیرۆریستییەكان" لەناوخۆی عێراق و سوریا و لەدەرەوە بەكاربهێنێت ، ئەویش بە بەكارهێنانی خزمەتگوزاری وەك كۆمپانیا نافەرمییەكانی حەواڵەكردنی دراو .

جگە لەوەی ئەو  سەروەتەی داعش هەیەتی هانی دەدات لەڕووی داراییەوە زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت بەهۆی تۆڕێكی فراوان لە لایەنگر و ئەو گرووپانەی لەناوچەكانی تری رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا و ئاسیا سەر بە ڕێكخراوەكە، وەك لەراپۆرتەكە باسكراوە .