هاوسەرگیری‌و جیاوازی تەمەن كاریگەری لەسەر كەسەكان؟

هەمەڕەنگ

11/08/2019‌ 2731 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا لەنێوان خۆت و هاوەڵ‌و هاوسەرەكەتدا جیاوازی تەمەن چەندە؟، كە ئەو جیاوازییە باتێكی گەرموگوڕە لەنێوان دوانەكاندا.

دەكرێت جیاوازی تەمەن كێشە درووست بكات و كاریگەری هەبێت لەسەریان، كە پرسیارەكە ئەوەیە جیاوازی تەمەن لە زۆربەی كەپڵەكاندا چەند بێت باشە؟

ناوەندی پێو بۆ توێژینەوە لە وڵاتی ئەمەریكا چەند داتایەكی شیكردەوە لە ساڵی ٢٠١٣ دا و بۆی دەركەوەت لە ٪٧٨ بۆ ٨٠ ئەو هاوەڵانەیان هەڵبژاردووە بۆ هاوسەرگیری، كە لە تەمەنی خۆیاندا بوون، بەڵام ٪١٠ ئەوانەیان هەڵبژاردووە شەش ساڵ لەخۆیان گەورەتر، یاخود بچوكتر بوون‌و دەریشكەوتووە هەمیشە پیاوەكان هاوەڵی گەنجتر لەخۆیان دۆزیوەتەوەو ٪ ٥ هاوەڵێك، كە ١٠ ساڵ لەخۆیان بچووكترن هاوسەرگیریان لەگەڵ كردوون. 

خانمان بە پێچەوانەوە تەنیا ٪٢ هاوسەرگیریان لەگەڵ پیاوێك كردووە، كە ٦ بۆ ٩ ساڵ لە خۆیان بچووكتر بووە،  تەنیا ٪١ هاوسەرگیریان لەگەڵ كاسێك كردووە ١٠ ساڵ لەخۆیان بچووكتر بووە.

چۆن دەزایت پەیوەندییەك جیاوازی تەمەن هەبوو لەنێواندا كار دەكات؟
لەگەڵ زۆری ئەو هاوسەرگیرییانەی، كە جیاوازی تەمەن هەیە، ئەو پەیوەندیانە زۆربەی كات تووشی بەڕەنگاری دەبنەوە، چۆن بڕیار دەدەیت جیاوازی تەمەن دەبێتە كێشە؟ ئایا جیاوازی تەمەن زۆرە ، یاخود تەمەن پێوەر نییە؟

لێرەدا چەند كێشەیەك دەخەین ڕوو
تا چەند لەیەكەوە نزیكن؟
نزیكبوونی هەردوولا ئە زۆر شتەوە پێشبینی مانەوەی پەیوەندییەكی بەهێز دەكات، یاخود دەكرێت ببێتە هۆی كێشە لەخەرجكردنی پارە یاخود هەموو بڕیارەكانی دیكە.

ئایا كاتی گونجاو بۆ هەردوولا  بەردەستە؟
بۆ نموونە یەكێكیان زۆر سەرقاڵەو كاروباری خۆی بەسەردا كەوتووەو ئەوەی دیكەیان كاری دیكەی نییە، بۆیە كاتی دۆزینەوەی كاتێكی گونجاو بۆ هاوسەرگیری كێشەیان بۆ دروست دەبێت و پەستانیان دەچێتە سەر، بۆیە دەبێت لەگەڵ یەكدی باسی پلانەكان بكەن بۆ داهاتوو.

ئایا هاوڕێ و خێزان پاڵپشتن ؟
زۆربەی كات جیاوازی تەمەن لەنێوان هەردوو كەسەكەدا دەبێتە هۆی ناڕەزایی خێزان و هاوڕێكان، بۆیە هەتا چەند ڕازیبن لەسەر ئەو پەیوەندییە ئەوا یارمەتیدەر دەبێت لە بەستنی پەیوەندیەكی باش.

هەبوونی منداڵ یاخود نا ؟
منداڵ بوون بەڕەنگاریەكی زۆرە بۆ ئەوان جیاوازی تەمەنیان هەیە و نەرێنیە بۆیان.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل