شارپرێس:
ته‌نیا له دوو ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قورباندا زیاتر له 208 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "لە ڕێکەوتی ٨ی ئاب تاکو ١٢ی ئاب زیاتر لە ٢٠٨ هەزارگەشتیار هاتۆتە شارەکانی هەرێمی کوردستان، كه زۆربەی گەشتیاران لە خوارو ناوەڕاستی عێراق هاتوون".
نادر ڕۆستی ده‌شڵێت "ئەمە ئاماری سەرەتاییه و ئاماری کۆتایی له دوای جه‌ژنی قوربان ڕاده‌یه‌نین، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بوون دایە".
ڕ . ج