هەواڵگری فەرەنسا لەگەڵ "تیرۆریستەكان"دا رێككەوتووە

جیهان

15/08/2019‌ 1330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ئەو ناونیشانەدا (ئەلێكسی تارخانۆف) لەگۆڤاری (كمیر سانت) راپۆرتێكی نووسیوە دەربارەی رووماڵكردن لەسەر وردەكاری ئەو پرۆسە تیرۆریستییەی لەپاریس جێبەجێكرا.

بەپێی راپۆرتەكە، لەكاتی لێكۆڵینەوە لە هێرشێكی تیرۆریستی لە پاریس و پێش 37 ساڵ لەمەوبەر، ئەوە دەركەوتووە هەواڵگری فەرەنسا كاتی خۆی رێككەوتنی لەگەڵ تیرۆریستەكاندا كردووە. 

كۆتایی هەفتەی رابردوو ئەو هەواڵەی لەلایەن رۆژنامەی (لی پارسیان)ەوە بڵاوكرایەوە بووە مایەی توڕەیی نەوەی قوربانییەكان و كۆمەڵەی قوربانیانی تیرۆریست. 

رۆژنامە فەرەنسییەكان باسیان لە دان پێدانانەكانی سەرۆكی پێشووی بەرێوەبەرایەتی رووبەرووبوونەوەی سیخوڕی (1982-1985) ئیفوار بۆنیە، لەكاتی گەواهیدان دەربارەی هێرشە تیرۆریستەكانی پاریس لە 9ی ئاب 1982 (هێرش بۆسەر چێشتخانەی گوڵدنبیرگ) باسی دانوستانی كردووە لەگەڵ تاوانبارەكان و رێككەوتن لەگەڵیان بەوەی "گرەنتی كردنی سەلامەتییان لەسەرجەم وڵاتدا، بەرانبەر وازهێنانیان لە چالاكی تیرۆریستی لە فەرەنسادا".

بەهۆی رانەگەیاندنی بەرپرسیارییەتی لە تاوانی ئابی 1982 بازنەی گومان لێكردنیان فراوان بوو، باس لە بەشداری كردنی راستڕەوی توندڕەو و نازیە نوێیەكان و سوپای كۆماری ئیرلەندی دەكرا. 

هەروەها لە ساڵی 2015 بە ناوی تاوانبارەكان هێنرا، كاتێك دادوەری پاریسی (مارك ترفیدیك) لەسەر بنەمای پێشنیاری لێكۆڵەران فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دوو فەلەستینی دەركرد، كە سەر بە بزوتنەوەی فەتح بوون و بە رێكخراوی ئەبو نیزال ناسرابوون.

ئێستا روونبووەتەوە نوێنەرانی هەواڵگری فەرەنسا رێككەوتنیان لەگەڵ ئەو رێكخراوە ئەنجامداوە، رۆژنامەی لو باریزیان لە سەرۆكی دەزگای رووبەرووبوونەوەی سیخوڕی ئەوكات (ئیفوار بۆنیە) گواستویەتییەوە بەوەی بە تیرۆریستەكانی وتووە: نامانەوێت هەوڵی تیرۆركردن ی زیاتر لەسەر خاكی فەرەنسی بدەن، لەبەرانبەردا رێگاتان پێ دەدەین بێنە نێو خاكی فەرەنساوە، پەیمانی ئەوەشتان پێ دەدەم هیچ شتێكتان بەسەر نایەت، هەر بەگوێرەی ئەو ئەفسەرە رێز لە رێككەوتنەكە گیراوە.

كاتێك پەیامنێرانی رۆژنامەی زە تایمز ئۆف ئیسرائیل پەیوەندییان بە ئەفسەری ناوبراوەوە كردووە، راستی دانوستانەكەی لەگەڵ فەلەستینییەكان پشتڕاست كردووەتەوە و وتوویەتی ئێستاش ئەو تەكتیكە بە ڕاست دەزانێت و تۆڵەكردنەوە كاری من نییە.. ستراتیجیەتی هێزەكانی ئاسایشی دەوڵەت شتێكی ترە، دانوستان لەگەڵ ركابەرو دوژمن كاری من نیە و بەرپرسیارێتی لێكۆڵەرانە، دەبێ بیر لەوە بكەینەوە دوای ئەوە چی روودەدات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا