ڤلادیمێر پۆتینی بەهاتنی بۆ دەسەڵات سیستەمی جیهانی گۆڕیوە

جیهان

16/08/2019‌ 1129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"سیستەمی جیهانی لەدوای ڤلادێمیر پۆتین چۆن دەبێت؟" بەو ناونیشانە، توێژەری سیاسی ئەڵمانی ئەلیكسەندەر راهر، لە (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی نووسیوە دەربارەی رۆڵی پۆتین لە گۆڕینی وڵاتی چین بۆ هێزێكی مەزن و پێكهێنانی جەمسەرێكی جیهانی ئۆراسی نوێ.

بەپێی راپۆرتەكە، پێش 20 ساڵ، بەشێكی نوێ لە مێژووی روسیا كرایەوە، لە 9ی ئابی 1999 بۆریس یەڵتسین هەستا بەكاندید كردنی ڤلادیمیر پۆتین، كە ئەو كات ناسراو نەبوو، بۆ سەرۆكایەتی وەزیرانی روسیا و وەك جێگرەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكایەتی وڵاتدا دەستنیشانی كرد.

سەردەمی پۆتین بەلای رۆژئاواوە، رووبەرووبونەوەی جیۆسیاسی بەردەوامە، لە واقعیدا رۆژئاوا هەوڵی گەڕانەوەی ژێرخانی ئەمنی ئەوروپای دەدا لە پەیماننامەی ڤێرسای ساڵی 1919، كەچی بەهەموو ئامراز و هۆكارێك بەربەستی لەبەردەمدا دروست كرد و توانی فراوانخوازی ناتۆ لە ئۆكرانیا و جۆرجیا بوەستێنێت، بەڵام روسیا باجێكی زۆریدا لەو بەرگریكردنەدا، بەشێوەیەك قەدەغەكردنی كرایە سەر.

هیچ گومانی تێدا نییە سەردەمی كۆتایی سەرۆكایەتی پۆتین لە مێژوودا وەك بنەمایەكی سیستەمی جیهانی دوا رۆژ (فرە جەمسەر)، بەڵام ئەم سیستەمە نوێیە چۆن دەبێت؟

گەڕانەوە لە هەڵوێستی رۆژئاوا نییە، هەندێك وای دەبینن پۆتین ناتوانێت لە رۆژئاوا دەربازی بێت، لەسەری پێویستە وەك رۆژئاوا نموونەیەكی دیموكراتی لیبراڵی بنیاد بنێت، پاش ئەوە رۆژئاوا هاوكاری دەكات لە نوێكردنەوەی، هیچ بژاردەیەكی تر رەچاو ناكرێت بۆ پەرەپێدانی روسیای پۆتینی لە رۆژئاوادا.

لە واقیعدا، پۆتین لەمیانی جێگۆڕكێ لە رۆژئاواوە بۆ رۆژهەلات هەڵدەستێت بە یارمەتیدانی وڵاتی چین بۆ ئەوەی ببێتە دووەم زلهێز لەم هەسارەیەدا. روسیا و چین لە سیستەمی جیهانیی داهاتودا دەبنە هاوپەیمان. ئۆراسیای نوێ پێك دەهێنن و تواناكانیان پەرە پێدەدەن، ئەمەش توركیا و ئێران دەگرێتەوە. لە ئاسیادا بنیادی نوێ بە بەڕێوەبەردنی جیهان دادەنرێت. بە دوور دەزانرێت ئەوروپا لەم سیستەمە نوێیەی جیهان دەربازی بێت. رەنگە بەباشی بزانێت لەژێر باڵی ئەمریكادا بمێنێتەوە، وە ئەگەر نا، رووبەرووی دابەش بوون دەبێتەوە بۆ ئەوروپای رۆژهەڵاتی سەر بە ئەمریكا و ئەوروپای ئەلمانیا و فەرەنسا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا