فانیلەكەی بەری باراك ئۆباما بە 120 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

هەمەڕەنگ

22/08/2019‌ 397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فانیلەیەكی بەری باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە 120 هەزار دۆلار فرۆشرا، كە پێشتر بۆ یاری باسكە لەبەریكردووە.

فانیلەكەی ئۆباما رەقەمی 23ی لەسەرەو ئۆباما لە تەمەنی 18 ساڵی لەبەریكردووە، كە كە لەقوتابخانەی دواناوەندی بوناهۆی لەهاوای بووە.

فانیلەكە لەلایەن ناوەندی "هیریتدج ئۆكشنز" لەئەمریكاو لەزیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشراوە نرخەكەشی لە 100 هەزار دۆلارەوە دەستیپێكردووە.

ئۆباما پێشتر ماوەیەك یاری باسكەی كردووە، كە بەپێی قسەی هاوڕێكانی سەردەمانێك یارییەكی باشی كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە