پەرلەمانتارێك بۆ كۆتاییهێنان بەبۆردومانەكانی ئیسرائیل پێشنیازێك دەخاتەڕوو

عیراق

22/08/2019‌ 2025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتار فائیق شێخ عەلی، لەسەر ئەو هێرشە ئاسمانییە یەك لەدوای یەكانەی ئیسرائیل بۆ سەر كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەعێراق و لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل لەو بارەیەوە سەرنجیداوە، جگە لەوەی بۆ كۆتاییهێنان و چارەسەركردنی ئەو قەیرانە نوێیەش پێشنیازێكی پێشكەش كردووە .

شێخ عەلی لەتویتێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت: ئەیدی كۆهین لەڕێگای كەناڵە ئیسرائیلییەكانەوە جەختیكردووەتەوە، كە ئەوە بۆ چوارەم جارە ئیسرائیل بۆردومانی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی سەر بە حەشدی شەعبی دەكات و هەر بەردەوامیش دەبێت لەبۆردومانكردنی ئەو كۆگایانە، هەیە ئەو بۆردومانانەی پێخۆشە و لایەنی واش هەیە پێی نیگەرانە ".

لەبەشێكی تری تویتەكەیدا شێخ عەلی دەڵێت: چەكەكانتان رادەستی دەوڵەت بكەنەوە، جا باببینین داخۆ ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بۆردومانەكانی یان نا؟"؟

هەروەها دەڵێـت: چەكی حەشدی شەعبی موڵكی عێراقە، بۆیە دەبێت بگەڕێـتەوە بۆ خاوەنەكەی، كە شەرعییەتی نێودەوڵەتیشی هەیە.

ماوەیەكە ناوە ناوە كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی چەكدارانی حەشدی شەعبی لەعێراق دەتەقنەوە، كە گومان دەكرێت بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلەوە ئەو رووداوانە رووبدەن، ئەوەش وەك لێدانێك لەئامانجەكانی ئێران لەعێراق.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی