بەشی چوارەمی فیلمی بەناوبانگی ماترێكس نمایش دەكرێت

هەمەڕەنگ

22/08/2019‌ 511 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەرهێنەری فیلمی بەناوبانگی ماتریكس ئاهانەگی گەڕانەوەی بەشێكی نوێی ئەو فیلمە دەگێرێت و دەڵێت: زۆرێك بیرۆكەی نوێ و ناوازەمان داناوە.

سێ زنجیرەی یەكەمی فیلمەكە زیاتر ١.٦ بلیۆن دۆلاری قازانكرد لەبۆكس ئۆفیسی جیهانی.

بەرپرس لەگروپی كۆمپانیاكانی  Warner Bros  تۆدی ئمێریچ ڕایگەیاند، ستۆدیۆی كۆمپانیاكە زۆر بەجۆشن بە گەڕانەوەی بەشێكی نوێی فیلمەكە.

سەرەتای ئەم فیلمە بۆ ٢٠ ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، كە باس لە چیرۆكی لاوێك دەكات بەناوی نێۆ و بۆی دەردەكوێت مرۆڤایەتی لەناو جیهانیێكی دروستكراودا بەندكراوە.

واكۆوسكی یەكێك بەشداربووان لە فیڵمەكەدا ئاماژەی بەوەدا ، كە  زۆر دڵخۆشە و سوپاتگوزارە بە  دەسكەوتنی چانسێكی دیكە بۆ كاركردن لەگەڵ هاوڕێ كۆنەكانی.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل