ئەستێرەیەكی دیاری هۆلیوود بەشداری فیلمێكی پۆرۆگرافی دەكات

هەمەڕەنگ

22/08/2019‌ 2093 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانمە ئەكتەر و نووسەری هۆلیوود بێلا تۆرن دەستی بەكاركردن كردووە لە سایتێكی پۆرندا، كە كاری دەرهێنان بۆ زنجیرە درامایەكی پۆرن دەكات بەناوی Her&Him . 

ئەو فیلمە پۆرنە باسی ڕۆمیۆ و جولیەت دەكات، كە یەكیان خۆشدەوێت و ئەمەش كێشە و موشكیلە و مەترسیان بۆ دروست دەكات.

ئەو خانمە ئەكتەرە داوبەدوای گۆرانی بێژی ڕاپەر ناویان یەنگ ئێم ئەی و برۆك نادییە لە فیلمدا دێت، كە ئەوانیش بەشدارییان كردووە.

خانمە ئەكتەرەكە  ناوی بێلا ئەڤێری تۆرنە و لە ٨ ی ١١ ی ١٩٩٧ دا لەدایك بووە و ئەكتەر و گۆرانی بێژێكی ئەمەریكییە. 

ئەو هەر لە منداڵییەوە دەستی بەكاركردن وەك مۆدێلێكی هۆلیوود كردووە، خانمە ئەكتەر لە زینجرە فیلمەكانی كەناڵی دیسنی دا بەشداری كردووە، لە زۆرێك فیلمەكاندا دەركەوتووە گرنترینیان زنجیرە درامای" Freedom" و " Famous in love" و لە فیلمەكنی "Blended  و The Road chip و midnight sun" بەشداری كردووە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل