شارپرێس:
كێشه‌ی نه‌بوونی نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له شاندی حكومه‌تی عێراق بۆ كۆنگره و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ركرا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سه‌فین دزه‌یی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی هه‌ر كۆنگره و كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، هه‌رێمی كوردستانیش نوێنه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی عێراق ده‌نێرێت.
پێشتر له‌زۆر كۆنگره و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌نیا عێراق بانگهێشتدهكرا، له‌نێو شاندی عێراقیشدا نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان بوونی نه‌بوو.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌پاڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شدارده‌بێت.
ڕ . ج