نۆكیا بەوسوپرایزێك دەگەڕێتەوە بۆ كیبڕكێی جیهانی مۆبایلە زیرەكەكان

هەمەڕەنگ

28/08/2019‌ 982 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "دیجیتاڵ تریندز"، كە تایبەتە بە هەواڵە تەكنیكییەكان، ئاشكرایكردووە كۆمپانیای جیهانی "ئێچ ئێم دی"، كار لەسەر پەرەپێدان و بەبازاڕكردنی مۆبایلەكانی بە ماركەی نۆكیا دەكات رایگەیاندووە، مۆبایلێكی پێشكەوتوو بەنرخێكی كێبڕكیكارانە دەخاتەڕوو، كە پشتیوانی لە سیستەمی G5 دەكات . 

مۆبایلە نوێكە ڕكابەرێكی بەهێزی ئەو مۆبایلانە دەبێت، كە كۆمپانیا سامسۆنگ دەیانخاتە روو وەك گالاكسی ئیس ١٠ و نۆت ١٠ پڵەس، كە نرخەكەیان دەگاتە ١٣٠٠ دۆلاری ئەمەریكی .

بەگوێرەی پێگەكە ، مۆبایلەكەی نۆكیا نرخەكەی لە ٨٠٠ دۆلار كەمتر دەبێت و پشتیوانی نەوەیەكی نوێی پرۆسیسەرەكانی " سناپدراگۆن" دەكات .

نۆكیا دەیەوێت لەڕێگای بەردەستكردنی مۆبایلەكانی بەنرخێكی هەرزان، جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆناو جیهانی مۆبایلە زیرەكەكان، بەتایبەت دوای دەستگرتنی مۆبایلە ئاسیایی و ئەمەریكییەكان بەسەر بازارەكانی جیهاندا.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی