شارپرێس:
دوای شەش ساڵ، دوو منداڵ، كە لە تەمەنێكی زۆر كەمدان، لە شاری سنبلاوینی سەر بە پارێزگای دەقهەلییەی وڵاتی میسر ئاهەنگی گواستنەوەیان گێڕا.
كوڕەكە ناوی شەمسە تەمەنی 13 ساڵە و لە پۆلی دووەمی ناوەندییە، كچەكەش ناوی ئیمانە و تەمەنی 9 ساڵانە و لە پۆلی سێیەمی بنەڕەتییە.
كەسوكاری ژن و مێردە نوێیەكە، كە بۆ گۆڤاری "ڕۆژی حەوتەم" قسەیان كرد دەڵێن: بڕیارمان داوە لەگەڵ تەواو كردنی خوێندی ناوەندی شەمس و تەواوكردنی خوێندنی بنەڕەتی ئیمان ئاهەنگی گواستنەوەیان بۆ بكەین".
یەكێك لەنزیكەكانی ئەو دوو هاوسەرە وتی: "پەیوەندی هاوبەشی كار لە نێوان باوكی كچەكە و باوكی كوڕەكەدا هەیە"، ئەم هاوسەرگیرییەش بۆ گرەنتی بەردەوامی كاری باوكی ئەو دوو هاوسەرەیە.
شەش ساڵ پێش ئێستا ڤیدیۆی كچ و كوڕێكی منداڵ بڵاوبووە، كە لە نێوان خێزانەكانیاندا سەمایان دەكرد، حكومەتی میسریش ڕێگری لەو هاوسەرگیرییە كر،د چونكە تەمەنی یاساییان بۆ هاوسەرگیری تەواو نەكردبوو، بەڵام كەسوكاری منداڵەكان وتیان ئەمە تەنها مارە بڕینە و ئاهەنگی گواستەنەوەیان دوا دەكەوێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ