شارپرێس:
پاسپۆرتی عێراقی له ڕیزبه‌ندی كۆتایی لیستی پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌دایه، كه ده‌توانیت به‌هۆیه‌وه گه‌شت بۆ زۆرترین وڵات بكه‌یت.
به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی هێنلی-یه‌وه ئه‌نجامدراوه، ئیمارات له‌پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی دێت كه خاوه‌نی باشترین پاسپۆرته له ڕووی گه‌شتكردنه‌وه، چونكه به پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته ده‌توانرێت گه‌شت بۆ 167 وڵات بكرێت، به‌شێكی زۆر له‌و وڵاتانه‌ش پێویست به‌وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خت ناكات.
عێراق له‌نێو لیسته‌كه‌دا پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتووه، كه ده‌توانرێت به پاسپۆرتی عێراقی ته‌نیا گه‌شت بۆ 27 وڵات بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه عێراق له‌دوای هه‌ریه‌كه له سوریا، یه‌مه‌ن و سودانه‌وه دێت.
ڕ . ج