دۆزینەوەی كاسەری ماموسێك كە تەمەنی زیاتر لە ٧ ملیۆن ساڵە

هەمەڕەنگ

03/09/2019‌ 850 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانا شوێنەوارناسەكان لە توركیا لەناوەراستی ئەو وڵاتە پاشماوەی مامووسێكیان دۆزیوەتەوە، كە مێژووەكەی بۆ  زیاتر لە ٧ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵەكان، لەكاتی كنەو پشكنینی ناوچەی سەید یاموڵا لەناوچەی قەیسەری لە ناوەراستی توركیا، كاسەسەری مامووسێك لەگەڵ شەویلاگەی خوارەوەی دۆزراوەتەوە.

راپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كاسەسەری ماموسەكە بۆ ٧،٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و سەر بە گرووپی "كۆرۆلۆفودۆن".

مەمودوح بۆییوكلیش شارەداری قەسەری بەرۆژنامەنووسانی وت: لەو جێگایەی لەم هەفتەیەدا دەستكراوە بەكنەو پشكنین لێی، یەكەم دۆزینەوەی سەلامەتانەی بەشێكی زۆری ئەو ئاژەڵانەیەكە، كە ملیۆنان ساڵە قرانیان تێكەوتووە و نەماون.

ئەو وتیشی: ئەوە بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا  كاسەسەرێك بدۆزریتەوە، كە درێژییەكەی ٢،٧ مەتر بێت، لەگەڵ شەویلاگەی خوارەوە وەك یەك پارچە بەیەكەوە بێت.

هەروەها ئاژانسەكانی هەواڵ لەسەر زاری زانای شوێنەوارناس ئۆكشان باش ئۆغڵو لە زانكۆی هاسی فیلی لەئەنقەرەوە گواستوویانەتەوە، كە زاناكانی ئەڵمانیا و فینلەندا دەیانەوێت بێنە قەیسەری بۆ ئەوەی ئەو دۆزینەوانەی لەو جێگا شوێنەوارییە دۆزیومانەتەوە ببینن.

هەروەها رایگەیاندووە، پێدەچێت ئەم ناوچەیە بۆ ئایندە گەلێك سوپرایزی پێبێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی