ژمارەیەكی نوێ‌ بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ

وەرزش

08/09/2019‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ژمارەیەكی نوێی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆماركرد.

رۆناڵدۆ بەتۆماركردنی گۆڵێك لەیاری پرتوگال‌و سربیا، كە بەئەنجامی 4-2، لەسوودی ئەوەی یەكەمیان كۆتایی هات، ژمارە نوێیەكەی تۆماركرد.

تۆڕی "سكواكا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، رۆناڵدۆ بەو گۆڵە كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال كردە 89 گۆڵ.

رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و ساڵی 2016 توانی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەرێتەوە.

هـ ـ ح