شارپرێس:
هه‌رگیز بیرت له‌وه كردوه‌ته‌وه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تی دروستكردوه له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا بڕی قازانجه‌كه‌ی چه‌نده؟
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك، كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵیی قازانجده‌كه‌ن له دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، بۆ نمونه كۆمپانیایه‌كی وه‌ك تۆیۆتا له چوار چركه‌دا بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك 537 دۆلار قازانجده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیو له 13 چركه‌دا بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك 260 دۆلار قازانجده‌كات، هاوكات جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز داهاتی فرۆشتنی یه‌ك ئۆتۆمبێلی له چوار چركه‌دا ده‌گاته 257 دۆلار.
كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی له‌شه‌ش چركه‌دا 174 دۆلار، ڤۆڵكسڤاگن له سێ چركه‌دا 165 دۆلار و فۆردی ئه‌مریكی له پێنج چركه‌دا 117 دۆلار و كۆمپانیای نیسانیش له یه‌ك چركه‌دا 92 دۆلار له فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی قازانجده‌كات.
ڕ . ج