چەند نیشانەیەك بۆ دەركەوتنی خۆشەویستی ڕاستەقینە

هەمەڕەنگ

09/09/2019‌ 2670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەنیا هەستكردن بە خۆشەویستی بەس نییە بۆ هەموو تەمەن، بە پێی ئایینی بودا جگە لە هەست كردن بەخۆشەوستی، چەن نیشانەیەك هەن، كە پێویستە هەبن بۆ ئەوەی خۆشەویستی هەمیشەیی و بەردەوام بێت.

میهرەبانی
میهرەبانی شتێكە پێویستە لە هەموو مرۆڤێكدا بوونی هەبێت، پێویستە بزانی چۆن بەرانبەرت خۆشبوێت، ئەگەر دوو كەس هەموو پێویستییەكانی یەكتری جێبەجێبكەن، بەڵام بە ڕاستەقینە یەكتریان خۆشنەوێت، ناتوانن بۆ كاتێكی زۆر بەردەوام بن. 

گرنگی بە هاوبەشەكەت بدە، تێبینی هەموو قسە و كردارەكانی بكە، گوێی بۆ بگرە، ئەوەش دەبێـە هۆی دروستبوونی مهرەبانی.

هەست كردن بە ئازاری ئەوی دی
لەگەڵ هاوڕێكەت، خۆشەویستەكەت، هاوسەرەكەت ڕاشكاو بە، هیچ كەسێك وەك تۆ ناتوانێت هاوڕێكەت ئارام بكاتەوە و هاوبەشی ئازارەكانی بێت.

پێكەوە بەختەوەر بن
دوو كەس، كە یەكتریان خۆشدەوێت، پێویستە خۆشەویستییەكەیان سەرچاوەی بەختەوەری بێت، ئەگەر خۆشەویستی نێوانتان دڵخۆشی نەكردن، كەواتە یەكترتان خۆشناوێت، لەبەر ئەوەی خۆشەویستی هەستێكت پێ دەبەخشێ، كە پێشتر هیچ كات هەستت پێ نەكردووە. 

هەروەها چێژ لەو شتانە ببینە، كە پێكەوە ئەنجامی دەدەن، گوێ مەگرن لەخەڵكی، دڵخۆشی لە شتە بچووكوكاندایە.

ئازادی بە یەكتر بەخشین
بەبێ چاوەڕێكردنی هیچ پۆزشێك، ڕێگە بدە هاوبەشەكەت بۆ ماوەیەك تەنیا بێت، چۆن لە پێكەوەبووندا ئەوی ترت قبوڵە، بەو شێوەیەش ڕێگەی بدە تەنیا بێت بۆ ئەوەی بە تەواوی هەست بە یەكتر بكەن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ