شارپرێس:
لاهور شێخ جەنگی داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەمەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كردووە، بۆ ئەوەش چوار كەس راسپێراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، لاهور شێخ جەنگی، كە ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتییەو بەشداری كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی دەكات، لەكۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردووی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی یەكێتی داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ مەلا بەختیار كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لاهور شێخ جەنگی داواشی كردووە، لەسەر چەند دۆسییەكی تایبەتی ناوخۆییو دەرەكی لێكۆڵینەوە لەمەلا بەختیار بكرێت، بەتایبەتی پرسی پەیوەندی لەگەڵ پارتی دیموكرات.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئێستا لیژنەیەك لەسەركردایەتیو مەكتەبی سیاسی بۆ ئەو پرسە راسپێراون، كە پێكهاتوون لەحاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسیو فەرید ئەسەسەردو لەتیف شێخ عومەر ئەندامانی سەركردایەتیو نوێنەرێكی دەزگای زانیاری.
داواكارییەكەی لاهور شێخ جەنگی لەكاتێكدایە، ماوەیەكی زۆرە مەلا بەختیار لەسیاسەتەكانی حیزبەكەی نیگەرانەو لەزۆرێك لەكۆبوونەوەو دەركەوتنەكانی رەخنەی توند لەبەرپرسانی حیزبەكەی دەگرێت ئەوەش نیگەرانی دروست كردووە.
هـ ـ ح
