شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی كه‌سێكیان له ئاوی رووباری دیجله دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت هی یه‌كێك له قوربانییه‌كانی رووداوی كه‌شتییه‌كه‌ی مووسڵ بێت، كه له مانگی مارسی ئه‌مساڵ ژێرئاو كه‌وت.
21ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ و له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری له دوورگه‌ی غاباتی گه‌شتیاری له‌ناو رووباری دیجله له شاری مووسڵ ژێرئاو كه‌وت و نزیكه‌ی 130 كه‌س له ئاودا خنكان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی كه‌سێكیان له ئاوی رووباری دیجله دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت هی یه‌كێك له قوربانییه‌كانی رووداوی كه‌شتییه‌كه‌ی مووسڵ بێت، كه له مانگی مارسی ئه‌مساڵ ژێرئاو كه‌وت.
ده‌شڵێت، "تیمێكی مه‌له‌وانان توانییان ته‌رمی گه‌نجێك له ژێر پردی چواره‌می شاری مووسڵ بدۆزنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه ئه‌و ته‌رمه هی یه‌كێك له قوربانییه‌كانی رووداوی كه‌شتییه نقوومبووه‌كه‌ی شاری مووسڵ بێت.
ه.م