شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵیی بۆ كڕینی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ته‌رخانكردوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئیكۆ، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌سته‌واره‌یه‌كی به‌بڕی 210 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه ته‌رخانكردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت كۆتایی ئه‌م وه‌رزه محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌و پاره‌یه بگوازێته‌وه.
ساڵی 2017 محه‌مه‌د سه‌ڵاح به بڕی 37 ملیۆن پاوه‌ند له‌یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵییه‌وه ڕویكرده یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.
ڕ . ج