ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەستیلەكاركێشایەوە

کوردستان

14/09/2019‌ 7478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیسماعیل محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیلەكاركێشایەوە.

ئیسماعیل محەمەد ئەمڕۆ شەممە دەستبەرداری ئەندامییەتی جڤاتی نیشتمانی بوو، كە هاوكات بەرپرسی ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕانیش بوو.

ئیسماعیل محەمەد، جگە لەدەستبەرداربوون لەئەندامییەتی جڤاتی نیشتمانی دەستبەرداری بەرپرسیارییەكەشی لەژووری یاسایی بوو.

تائێستا هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئیسماعیل محەمەد رووننەكراوەتەوە، كە دەستلەكاركێشانەوەكەی هاوكات بوو لەگەڵ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕادن‌و رێكخەری گشتی گۆڕان.

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئەمڕۆ شەممە عومەری سەید عەلی بەرێكخەری گشتی گۆڕان هەڵبژاردەوە، ئەمە سەرەڕای هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، كە لەشەش كەس پێكهاتبوون.

هـ ـ ح