فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران رونکردنەوە دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیاند، هیچ بڕیارێکمان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ ئێران بەدەست نەگەیشتوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە میدیای پارتی راگەیاندوە، تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی ئاساییبونەوەی گەشتی ئاسمانیی لە نێوان فرۆکەخانەکانی عێراق و ئێرانمان پێنەگەیشتوە ".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ئەوەشیخستەڕوو، هەر ئاگەدارکردنەوەیەک هەبێت لەبارەی ئاساییبونەوەی گەشتەکان، بە فەرمی لەلایەن دەستەی دەسەلاتی فرۆکەوانی عێراقی پێمان دەگات، تا ئێستا هیچ شتێک نیە.