یەکێتى لەرێککەوتنى دابەشکردنى پۆستەکانى هەڵەبجە پەشیمان دەبێتەوە

کوردستان

15/09/2019‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان شکست بە رێکەوتنى لایەنەکانى پارێزگاى هەڵەبجە دەهێنێت لەبارەى دابەشکردنى پۆستەکانى پارێزگاکە.

دواى ئەوەى مانگى رابردوو  لایەنە ساسیەکان دوای ٥٦ کۆبوونەوە لە پێنج ساڵدا لەسەر پێکهێنانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەڵەبجەو دابەشکردنى پۆستەکانى شارەکە رێککەوتن لەئێستادا لەلایەن یەکێتییەوە دابەشکردنى پۆستەکانى ئەو پارێزگایە راگیراون.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجە بەشارپرێسى راگەیاند، هەرچەندە بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لە هەڵەبجە واژووى لەسەر رێککەوتنى لایەنەکان کردبوو، بەڵام دواى هەفتەیەک لەو واژویە پەشیمان بوونەوەو لە رێگەى پارێزگارەوە ئەو رێکەوتنەى راگرتووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، یەکێتى لەو رێکەوتنە پەشیمان بووەتەوە بەبیانوى ئەوەى پۆستەکانى گۆڕان و پارتى زۆرن و دەیەوێت پۆستەکان لاى خۆى بمێنێتەوەو پشکى لایەنەکان نەدا.

بەپێى ئەو رێککەوتنە پارتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشێکى زۆرى پۆستەکانى پارێزگاى هەڵەبجەیان بەردەکەوێت، هەرچەند پشکى یەکێتى لە هەموویان زیاترە، بەڵام پێیوایە پشکى گۆڕان و پارتى  زیاترە.

س.هـ