وەزارەتى رۆشنبیرى رونکردنەوە لەسەر ٧٥٠ ملیۆنەکەی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك دەدات

کوردستان

16/09/2019‌ 950 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم روونكردنەوە لەبارەی تەرخانكردنی بودجە بۆ فێستیڤاڵی فلمی دهۆك دەدات و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانكردنی پارەكە.
لەروونکردنەوەیەکدا وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم روونكردنەوە لەبارەی تەرخانكردنی بودجە بۆ فێستیڤاڵی فلمی دهۆك دەدات و رایگەیاندوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانكردنی پارەكە و وێنەی رەزامەندیشی رەوانەی وەزارەتەكانی رۆشنبیری و ناوخۆ كردوە.
چەند رۆژێكە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فلم لە دهۆك دەستیپێكردوە، بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوكراوەتەوە كە بۆتە مایەی نیگەرانی بەوەی فێستیڤاڵی فلم چ پەیوەندییەكی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، لەو بارەیەشەوە وەزیری رۆشنبیری هەرێم روونكردنەوە دەدات.
لەچەند رۆژى رابردوودا نوسراوێکى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم ئاشکرا بوو کە بەپێیى نوسراوەکە ٧٥٠ ملیۆن دینارى بۆ فێستیڤاڵی فلمی دهۆك تەرخان کردبوو.
دوێنى یەک شەممەش وەزارەتى ناوخۆ روونکردنەوەیەکى لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوەو تیایدا رایگەیاندوە،لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن، ئەم نووسراوەش هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆک داوای رەزامەندی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشووی داراییش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا  پارەکە خەرج بکرێت،  بەڵام پارێزگای دهۆک وەڵامی نووسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە.

س.هـ