ناوی گایاردۆ دەچێتە مێژووی سۆپەر كلاسیكۆ

وەرزش

02/10/2019‌ 806 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارسیلۆ گایاردۆی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد، دوای بردنەوەی یانەكەی لەیانەی بۆكاجۆنیۆرزی ركابەری.

تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، كە گایاردۆ یەكەم راهێنەرە زۆرترین بردنەوەی لەسوپەر كلاسیكۆ لەسەر یەك تۆماركردووە، ئەویش سێ‌ بردنەوەیە.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، گایاردۆ بەو ژمارەیە پێش راهێنەران سیلفیرۆ، لۆرینزۆ، تاباریز، بیانكی كەوت، كە دوو بردنەوەیان لەسەر یەك تۆماركردووە.

یانەی ریڤەرپلێت لەیارییەكانی لیبەرتادۆز لەیانەی بۆكاجۆنیۆرزی بردەوە، ئەوەش بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ‌ بەرانبەر.

هـ ـ ح