مەحمود سەنگاوی بێدەنگی لەبارەی رێگرییەكەی شكاند
"كاك مەسعود وتوویەتی من پیاوێكی بچووكم ئیشی گەورەم پێ ناكرێت"

کوردستان

03/10/2019‌ 32672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، بەندە لەسەر فەرمانی سەركردایەتی یەكێتی لەبەرانبەر گێڕانەوەم لەبازگەی سماقولی بێدەنگیم هەڵبژاردووە.

ئەوە یەكەم جارە مەحمود سەنگاوی لەبارەی رێگری لەچوونی بۆ هەولێر قسە دەكات، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە رێگەی پێنەدرا بچێـتە شاری هەولێرەوە، كە كاردانەوەی گەورەی دروست كرد.

مەحمود سەنگاوی راشیگەیاند، جەنابی مام هەرگیز لەگەڵ شەڕی برا كوژیدا نەبووە، لەو پێناوەشدا زۆر تەنەزولمان كرد، كە بەرامبەرەكانمان بەداخەوە وا تێدەگەن، كە ئەوە لە لاوازیماندایە.

ئەو ئەوەشی راگەیاند، "ڕۆژێك پێش گێڕانەوەی من كاك مەسعود بارزانی بە كاك دكتۆر بەرهەمی گووتوە (من پیاوێكی بچووكم ئیشی گەورەم پێ ناكرێت)".

لەبارەی دەست لەكاركێشانەوە كاك قوباد تاڵەبانییشەوە، ناوبراو رایگەیاند، دەست لەكاركشانەوەی هەروا شتێكی سادە و ئاسان نییە و مانادارە، لە ئەگەری بە سێبەر كردنی سەرجەم جومگەكانی دەسەڵات لەلایەن مەسرور بارزانییەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕەنگە تەحەمول نەكات.