ڤیدیۆ.. تۆیۆتا گۆرانكاری لەئۆتۆمبیلی HILUX دا دەكات

جیهان

09/10/2019‌ 2428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەم دواییە كۆمپانیای "تۆیۆتا"ی ژاپۆنی نوێترین نموونەی ئۆتۆمبیلی HILUXی نمایش كرد، كە ملیۆنان كەس لەسەرانسەری جیهان لەهەوادارانی ئۆتۆمبیلی "پیك ئەپ" عاشقی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلەن.

HILUX 2020 گەلێك گۆڕانكاری تێداكراوە هەر لەدیزاینی لاشەكەی‌و رووی پێشەوە و بەشی دواوەی، لەگەڵ بوونی لایتی زۆر ناوازەو لەوی نوێ‌و دەستكاریكراو.

بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە زۆر پێشكەوتووە و كوشنی زۆر ئاسوودەی بۆ پێنج كەس تێدا بەكارهێنراوە لەگەڵ داشبۆردییەكی پێشكەوتوو، كە شاشەیەكی لەسەرە بەدەستلیدان كار دەكات و دەتوانرێت بە ئامێرەكانی "ئەندرۆید" و "iOS' كاری پێبكرێت، جگە لە سوكانێك كە دوگمەی كۆنترۆڵكردنی سیستەمی دەنگ و مۆڵتیمیدیای لەسەرە.

HILUX تایەكانی 18 ئینچین‌و بزوێنەری ٤ پستۆنی و توانای ٢،٤ لیترییە ، لەگەڵ تایبەتمەندی tart-stop،  كە بەكارهینانی سووتەمەنی دەردانی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن كەمدەكاتەوە.

نرخی ئۆتۆمبیلەكە لە وڵاتانی كەنداو و هەندێك وڵاتی عەرەبی دەگاتە ٣٦،٥ هەزار دۆلاری ئەمەریكی.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی