نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوە تۆماردەكات

جیهان

09/10/2019‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 11 سەنت بەرێژەی %0.2 دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.24 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 12 سەنت بەرێژەی 0.2% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەنەگەیشتنە ئەنجامی گفتوگۆكانی چین‌و ئەمریكایە، لەبارەی ئەو كێشانەی لەسەر بازرگانی لەنێوانیان هەیە.

هـ ـ ح