به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سەرۆکى کۆمکارى عەرەبى و سه‌رۆك میسر له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆیان كرد

عیراق

09/10/2019‌ 886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق ئه‌مشه‌و به‌ ته‌له‌فۆن لەگەڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی و سەرۆکى میسر بەتەلەفۆن قسەی کردو له‌باره‌ی دۆخى سوریا و هێرشەکانى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆیان كرد.

به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، ئەمشەو به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆکى میسر بەتەلەفۆن وتووێژیان لەبارەى دۆخى ناوچەکە کردو باسیان لەوەکرد هەوڵەکان یەکبخەن بۆ بەرگرتن بە هێرشى تورکیا.

هەرئەمشەو  سەرۆک کۆمارى عێراق لەگەڵ سەرۆکى کۆمکارى عەرەبى قسەیان کردوە سەبارەت بەهەمان پرس گفتوگۆیان كردووه‌، وابریارە سبەینى کۆمکارى عەرەبى لەسەر داوى دەوڵەتى میسر لەوبارەوە کۆبونەوەیەکى بەپەلە بکات.

لەلایەکى ترەوە زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق چەند پەیوەندیەکى دیكه‌ی ئەنجامداوە لەگەل سەرۆکى وڵاتانى ئەوروپى و روسیا تا هەوڵەکان یەکبخرێت بۆ کۆتایىهێنان بەهێرشەکانى تورکیا.