شەڕى توند لەنێوان هەسەدەو سوپاى تورکیا لە سەرێکانى و گرێسپی بەردەوامە

کوردستان

10/10/2019‌ 1242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویان کردەوە، لە نزیک گوندی عەین دیوار دوو سەربازی داگیرکەری تورک کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی ئەو بەرگریکردنەی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات لە خاک و گەلی باکور و رۆژئاوای سوریا دەیکات، لە میانەی پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا دوو سەربازی تورک و کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ناوچەکە، لە میانەی وەڵامدانەوەی شەڕڤانەکانی هێزەکانی سوریا دیموکرات بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکەی سوپای تورک و چەکدارەکانى، دوو سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەکیشیان بریندار بوو کە هێشتا روون نییە ژمارەیان چەندە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێکدادانێکی سەخت لە ناوچەی سنووریی نزیک دەرباسیە ئێستا دەستیپێکردووەو ئێستا پێکدادانی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات و سوپای تورکی داگیرکەر و چەکدارەکانی لە ئارادایە لە ناوچەی سنووری نزیک شارۆچکەی دەرباسییە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

هەروەها تورکیا زیندانی جرکین بۆردومان دەکات کە مەترسیدارترین داعشەکانی تێدایەو تورکیا ئێستا زیندانی جرکین لە نزیک گوندەکانی قامیشلۆ بۆردومان دەکات کە مەترسیدارترین داعشەکانی تێدا ڕاگیراوە.
سوپای تورک، ئێستا زیندانی جرکین کە دەکەوێتە نزیک گوندەکانی سەر بە قامیشلۆ بۆردومان دەکات، بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاو کراوەتەوە، ئەو زیندانە مەترسیدارترین داعشەکانی تێدا راگیراوە و زیندانیکراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەکەنی هێزەکاین سوریا دیمورکات، لە راگەیاندراوێکدا بۆ ڕای گشتی ئەوەی راگەیاند کە لەدەرەنجامی هێرش و تۆپبارانەکەی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکیانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، سێ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، هاوکات دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سێ قۆڵەوە سەرێکانی و دەوروبەرەکەی تۆپباران دەکەن و چەکدارەکانى هەیئەتی تەحریرشام "جبهة النصرة" و سوپای داگیرکەری تورک، ئێستا لە سێ قۆڵەوە گوندەکانی سەرێکانی تۆپباران دەکەن و هەوڵ دەدەن پێشڕەوی بکەن.

س.هـ