هەسەدە فەرماندە کوردەکەى ناو گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیاى لەناوبرد

کوردستان

15/10/2019‌ 13435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوە مەیدانییەکان لە شاری سەرێ کانییەوە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوریای دیموکرات  "نەبییە موسا تەها " فەرماندەی کەتیبەی "هەڵۆکانی کورد" یان بەئامانج گرتووە .
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە کە لەڕێگای تۆپی هاوەنەوە شوێنی خۆحەشاردانی ئەو بەکرێگیراوەی تورکیایان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە زۆر بەسەختی بریندار بووە .
بەقسەی سەرچاوە مەیدانییەکە پێشتر شەڕڤانان زانیاریان لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی ئەو فەرماندەی سەر بە گرووپەکانی تورکیا هەبووە و وەک تۆڵەیەک بۆ نۆکەرایەتیکردن بۆ سوپای تورکیا و دەزگا هەواڵگرییەکانی لە دژی گەلی کورد بەئامانج گیراوە.
نەبییە موسا تاها پێشتر بەشداری شەڕی داگیرکردنی عەفرینی کردووە و ئەندامێکی سەرەکی رابیتەی بێلایەنانی کورد بووە کە پەیوەندییەکی بەهیزیان لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا هەیە کە بەشێکە لە هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا .

ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی