كورد بۆ پاراستنی ئاگربەست داوای چاودێری نێودەوڵەتی دەكات

کوردستان

19/10/2019‌ 1166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
هێزەكانی سوریای دیموكرات داوا دەكەن لەپێناو پاراستنی ئەو ئاگربەستەی راگەیەنراوە چاودێری نێودەوڵەتی رەوانەی ناوچەكە بكرێت .

ئەو هێزانە توركیا تۆمەتبار دەكەن بەوەی ڕێكەوتنی ئاگربەستی پێشێلكردووەو سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیا بەردەوامن لە بۆردومانكردنی هەڕەمەكیانەی خەڵكانی مەدەنی لەناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی شەڕڤانان.

لەبەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەپێشیشیانەوە ئەمەریكا دەكەن، كە سەرپەرشتیاری رێكەوتنی ئاگربەستە لە باكووری سوریا، بەرپرسیاری خۆی بەرانبەر بە پێشێلكارییەكانی توركیا هەڵبگرێت، هەروەها داوا دەكەن چاودێرانی نێودەوڵەتی بنێردرێنە ناوچەكە لەپێناو پاراستنی ئاگربەستی نێوان كورد و توركیا .

لەلایەكی ترەوە، چەند رۆژنامەیەكی بەریتانی وەك تایمز و گاردیان ئاشكرایان كردووە، كە لێكۆڵەرە نێودەوڵەتییەكان توركیایان تۆمەتبار كردووە بەوەی تێوەگلاوە لە هێرشكردنە سەر خەڵكی مەدەنی كورد لەرێگای چەكی قەدەغەكراوی وەك فسفۆری سپی بۆ ئەوەش چەندین بەڵگەیان خستووەتەڕوو.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە