ئەردۆغان لەروسیا وردەكاری‌و گرەنتی زۆرتری دەوێت

جیهان

22/10/2019‌ 1695 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانە، گۆڤاری (ئۆراسیا دیلی) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی پێویستی بوونی هەریەك لە روسیا و توركیا بۆ ئەوەی خاڵ لەسەر وشەكان دابنێن دەربارەی دۆخی نوێی رێككەوتنی ئەنقەرەو واشنتۆن لەسەر ناوچەی ئارام لە سوریا.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆكی توركیا، ئەردۆغان سەردانێك بۆ روسیا ئەنجام دەدات، پرسی سوریا چەقی گفتوگۆكانی 22ی ئۆكتۆبەر دەبێت، كە ئەم جارەیان باكووری رۆژهەڵاتی توركیا دەبێتە كارە لە یەكەمینەكان و ئەوەی روونە توركیا بۆ ماوەی پێنج رۆژ هەڵمەتەكانی پرۆسەی كانی ئاشتی راگرتووەو ئەم سەردانەش ئەنجامی سەر ئەو ئاگربەستە دەبێت.

دۆخی ئێستای ئەردۆغان سەختە، بریاری وەستانی شەڕ بۆ ماوەی 120 كاتژمێر بەلای ئەوەوە ئاسان نەبوو، بەڵكو دەكرێت بڵێین هەنگاوێكی بە زۆر بوو، رەنگدانەوەی دۆخێكی دیاریكراو بوو، گرەوی ئەردۆغان و جەنراڵەكانی لەسەر سەركەوتن بوو لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، سنوری قۆناغی یەكەمی ناوچەی ئارام بە قووڵایی 30 كلم و درێژی 120 كلم بوو بەدرێژایی سنوری سوریا و توركیا لە ماوەی 3 بۆ 4 رۆژدا، بەڵام ئەنقەرە وەستا. 

لە رۆژی چوارشەممەدا (13ی ئۆكتۆبەر)، سەركردایەتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە زەمانەتی روسیا لەگەڵ دیمەشق رێككەوتن، ئەوەش دۆخەكەی لەئەردۆغان قورستركرد.

ئەردۆغان داواكەی پۆتینی قبوڵكرد و دەیەوێت وەڵامی هەبێت بۆ دوو پرسیاری سەرەكی لە كۆبونەوەی سوچی، لە دیدگای ئێمەوە لەكاتی ئێستادا، كە دەبێت زیاتر مەرجەكان بزانرێن لە رێكەوتنی هەسەدە و دیمەشق، ئەگەر روسیا بیەوێت بۆ هاوبەشە توركەكەی ئاشكرا بكات. 

هەندێك لە راپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بەشێك لە یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد لەگەڵ سوپای سوریا تیكەڵ دەكرێن، سەرەرای ئەوەش هەندێك زانیاری دزە پێكراو هێما بۆ ئەوە دەكەن ناوچەیەكی خۆ بەرێوەبەر بۆ كوردەكان لە وڵاتی سوریا دابین بكرێت، ئەگەر بێت و چاو بە پەیوەندییەكانیاندا بخشێننەوە و دەستبەرداری ئەمریكا ببن بەیەكجاری. هەروەها ئەوەش بۆ ئەردۆغان گرنگە لە بەردەوامی ئاگربڕ لەئیدلب دڵنیابێت، كە لە 31 ی ئابەوە كاری پێدەكرێت و بە شێوەیەكی گشتی رێزی لێدەگیرێت بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێ لە تێوەگلانی جەنگ لە دووبەرەی سوریاوە.

هەرچی مۆسكۆیە، لە كۆبونەوەی 22ی ئۆكتۆبەر كاری گرنكی خۆی هەیە، دووپاتكردنەوە و دەرخستنی هەر مەترسییەكی رووبەرووبوونەوەی سوپای توركیا حكومەتی سوریا. هەروەها گرەنتی وەرگرتن لە توركیا بۆ ئەوەی رێگربێت لەوەی چەكدارەكانی (سوپای نیشتمانی سوریا) هیچ جۆرە ئیستیفزازێك نەكات بە ئاراستەی شوێنەكانی سوپای حكومەتی سوریا ئەو ناوچانەی پێشتر دەستی بەسەردا گرتبوو (باكووری رۆژهەڵاتی سوریا).

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا