شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانیو راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، رەتیكردەوە بیر لەوە بكاتەوە، دەست لەپۆستی راهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكە بكێشێتەوە.
قسەكانی ڤاڵڤێردی لەدوای شكستی یانەی بەرشەلۆنە لەهەفتەی 12ی خولی ئیسپانی هات، بەرانبەر یانەی لیڤانتی.
ڤاڵڤێردی راشیگەیاند، ئەوەی روویداوە تەنیا دۆڕاندێك بووە، بۆیە بیر لەوە ناكەمەوە دەستلەكاربكێشمەوەو هەوڵی چارەسەری كێشەكان دەدەم.
یانەی بەرشەلۆنە لەئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك بەیانەی لیڤانتی دۆڕا، كە لەماوەی هەشت دەقیقە لەیارییەكە سێ گۆڵەكەیان لێكرا.
هـ ـ ح