پیلانەكانی ئەردۆغان لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان

کوردستان

04/11/2019‌ 3605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەجدی خەلیل لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا باسی پیلانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیای لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان كردووە.

ئەردۆغان، كە بەردەوام هەڕەشە لەكیانی رۆژئاوای كوردستان دەكات، كە لەوەش چەند پیلانێكی هەیەو دەیەوێت بەو داگیركارییەی ئێستا دەستیداوەتێ‌، بەدی بهێنێت.

پیلانی A 
ڕوخاندنی ڕژێمی سوریا و دامەزراندنی دەوڵەتێكی پاشكۆی توركیای ئیخوانی لەسوریا، دواتریش ڕێگەی پێبدەن كوردەكانی سوریا بسڕێتەوە (پلانەكە شكستی هێنا).

پیلانB  
قایلكردنی ئەمریكییەكان بە دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە ڕۆژئاوای كوردستان بە قووڵایی 30 كیلۆمەتر، باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پلانەكەی ڕەتیكردەوە، چونكە بڕیاردانی لەو پرسەدا دابۆ دەستی پنتاگۆن، لەبەر ئەوەی ئەوان لەسەر خاكی سوریان و دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە بكەن و بڕیاری ڕاست و دروست بدەن. 

سەرەتا دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئێستاش ڕەتیكردەوە، چونكە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن ڕازی نەبوو، (پلانەكە سەرەتا سەركەوتوو نەبوو).

پیلانی D 
پشتیوانیكردن لە گروپە توندڕەووەكان دژ بە سوریا و ئەمریكا، هەروەها ترساندنی ئەوروپییەكان بە كردنەوەی دەرگای كۆچبەری بەڕووی ئاوارەكاندا بەرە و ئەوروپا.

پیلانی E 
دابرینی ترامپ لەئیدارەكەی كۆشكی سپی، ڕەزامەندی ترامپ بە هەڵكردنی گڵۆپ زەرد (بەلایەنی كەمەوە) لە بری گلۆپی سەوز بۆ هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان، دواتر ئەم كارەی لەڕێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ترامپدا ئەنجامدا (پلانەكە سەركەوتوو بوو).

ترامپ گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵكرد، بەمەش كێشەی بۆ هەموو دامەزراوەكانی ئەمریكادا دروستكرد و ناچاریكردن چارەسەرێك بۆ دۆخەكە بدۆزنەوە، بۆیە كۆنگرێس هاتە دەنگ و تڕامپیش نیمچە پەشیمان بووەوە و كەمێك لە هێزەكانی گێڕانەوە باكووری سوریا.

ترامپ بەو بڕیارەی، كە دەبێت سوپا ئەو دەوڵەت و لایەنانە بپارێزێت پارە ‌دەدەن و دەبێت خەرجی سوپای ئەمریكا بكێشن، سوپای ئەمریكای كردە چەتە و ڕێگر، كە لەبەرانبەر پارە كاردەكەن و ستراتیژییەتێكی دیاریكراویان نییە، ئەمەش لێدانێكی كوشندەی دامەزراوەی سەربازی ئەمریكا و ئابڕوومەندی خودی ئەمریكا بوو.

مەجدی خەلیل ئاماژەی بەوەشدا بۆ یەكەمجارە سەرۆكی ئینجیلییەكان ڕاستەوخۆ ڕەخنەی توندیان لە ترامپ گرت.

مەجدی خەلیل لە كۆتاییدا ئەوەش دەڵێت: لەوە دڵنیایە كوردەكان بەو ئازایەتییەی لەواقعدا بەرجەستەی دەكەن،‌ ڕۆژێك لە ڕۆژان دەبنە خاوەنی دەوڵەت.

نووسین: مەجدی خەلیل 
 وەرگێران: لوقمان حاجی قادر


بەپەلە