گەورەترین پڕوپاگەندە سەبارەت بەئایس كرێم ڕەتدەكرێتەوە

تەندروستی

05/11/2019‌ 399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوێكی ڕوسی ئاشكرایكرد، كە تەنانەت لە كاتی سەرما و ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی سەرماوە توشی دەبین پێویستە ئایس كرێم بخۆین.

هاوكات شارەزایان دەڵێن، ئایس كرێم هیچ زیانێك بە نەخۆش ناگەیەنێت، بەڵكو یارمەتی نەخۆش دەدات بەسەر نەخۆشییەكەیدا زاڵ ببێت، كە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازاری قوڕگ.

هەروەها ڕایانگەیاند: ئایس كرێم لە كۆمەڵێك پێكهاتەی بەسود دروستدەكرێت، پێویستە بۆ ژەمە خۆراكەكانی نەخۆش زیاد بكرێت‌و پێویستە ئەو كەسانەی بە هۆی سەرماوە نەخۆش كەوتوون ڕێژەیەكی زۆر ئایس كرێم بخۆن، چونكە ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین c ی تێدایە، ئەم ڤیتامینەیش دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرگری لەجەستەی مرۆڤدا.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە