شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئاشكرایكرد، ڕۆیشتن به پێ بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌شێوه‌ی ڕۆژانه، ساڵانه 100 ملیار دۆلار ده‌خاته سه‌ر ئابووری جیهان.
ناوه‌ندی ڕاند ئه‌وروپا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، گه‌ر خاوه‌ن كاره‌كان كارمه‌نده‌كانیان هانبده‌ن ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به پێ بڕۆن، ئه‌وا ساڵانه 100 ملیار دۆلار ده‌چێته سه‌ر ئابووریی جیهان، ئه‌ویش به‌هۆی ته‌ندروستبوون فه‌رمانبه‌ره‌كان و چالاكییان له‌كاركردندا.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، 150 خوله‌ك به‌لانی كه‌مه‌وه یاخود 75 خوله‌ك ڕاهێنانی قورس له هه‌فته‌یه‌كدا، ده‌كرێت ته‌مه‌نی فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو درێژ بكات.
ڕ . ج