چاكا دوای هەڵسوكەوتە ناشیرینەكەی بەرانبەر هاندەران كاپتنی ئەرسیناڵی لێسەنرایەوە

وەرزش

07/11/2019‌ 379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەواڵەكان دوپاتیانكردەوە، كە راهێنەری ئارسیناڵی ئینگلیزی ئونای ئێمیری لەكۆفرانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاكای یاریزانی یانەكەی ئیشارەتی كاپتنی لێسەندووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لەمیانەی یاری یانەكەی لەگەڵ كریستاڵ پاڵاسدا قسەی بەهاندەرانی یانەكەی وت، كە وتی "برۆن بەنەفرەت بن".

لەدوای ئەمەوە ١٠ رۆژە چاكا یاری بۆ یانەكەی نەكردووە، ئیمیری وتیشی: "قسەم لەگەڵ چاكا كردووە و پێمڕاگەیاندووە كە ئەوە چیتر كاپتتنی یانەكە نییە".

هەروەها وتی: ئەویش ڕازیبوو لەسەر بڕیارەكە و وتی بۆ من تەواو كۆتایی هات.

لەبری چاكا ئوبامنیانگ ئیشارەتی كاپتنی پێدەدرێت، بەمەش هاندەران زۆر دڵخۆشبوون بەو بڕیارە و بە بڕیاریكی ڕاستیان زانی.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل


بەپەلە