پنتاگۆن: بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنى هەسەدە

کوردستان

07/11/2019‌ 1798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى پنتاگۆن جەختیکردەوە، وڵاتەکەى بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات-هەسەدە وەک هاوپەیمانێکى سەرەکى.


لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا ئێوارەى ئەمرۆ وتەبێژانى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا-پنتاگۆن، رایگەیاند، ئامانجى سەرەکى هێزەکانى ئەمریکا تێکشکاندنى داعشە لە سوریا و نەگەڕانەوەیەتى بۆ ناوچەکە، چونکە هێشتا داعش بەتەواوەتى لەناو نەچووە.


ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکانییان  بەردەوامن لە هاوکارکردنى هەسەدە لە تێکشکاندنى تەواوەتى داعش، چونکە بەوتەى خۆیان هەسەدە هاوپەیمانى سەرەکى ئەمریکایە.


لەبارەى کێڵگە نەوتییەکانى سوریا، وتەبێژی پنتاگۆن رونیکردەوە ساڵى ٢٠١٤ داعش نابێت داهاتێکى زۆری لەنەوت دەستکەوت، ئێستا ئەمریکا نایەوێت کێڵگە نەوتییەکان بگەرێنەوە دەست داعش.


سەبارەت بە کشانەوەى هێزەکانیشیان لە سوریا، وتەبیژى پنتاگۆن ئەوەى خستەڕوو، بارودۆخەکەو فەرماندەکانیان بریار دەدەن تا کەى هێزەکانییان لە سوریا دەمێننەوە.
س.هـ