شارپرێس:
هەنار یەكێكە لەو میوانەی زۆرترین بەهای خۆراكی هەیە و سوودی بۆ باشكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس و تەندروستی گشتی جەستە هەیە .
هەنار دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزا و پێكهاتە گیاییە چالاكەكان، لەگەڵ ئەوەی هەندێك شەكریشی تێدایە.
هەنار خەسڵەتی دژە ئۆكسێن و دژە ڤایرۆس و دژە شێرپەنجەی تێدایە، جگە لەوەی هەنار سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامینەكانە بەتایبەت ڤیتامینەكانی A، و C، و E.
ئەو ماددە دژە ئۆكسێنەی لە هەناردا هەیە سێقاتی ئەوەیە، كە لە چای سەوزدایە ئەو ماددەیەش دەتوانێت ڕێگری بكات لەوەی كۆلیسترۆڵی خراپی ناو جەستە بە ئۆكسێن ببێت .
هەنار بۆ پاراستنی تەندروستی سووڕی خوێن بەكەڵكە و لە كۆندا بۆ پاككردنەوەی پێست و نەهێشتنی هەوكردن و چارەسەری هەوكردنی قوڕگ بەكاریانهێناوە .
هەنار بۆ تێكچوونی گەدە یان ئەو سكچوونەی بەهۆی هەر جۆرە گرفتێكی كۆئەندامی هەرسەوە درووست دەبێت بەكاردەهێنرێت . خواردنەوەی چای دوروستكراو لە گەڵای هەنار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس بەسوودە و شەربەتەكەی بۆ هەندێ گرفتی تەندرووستی وەك سكچوون و كۆلێرا دەبێت .
هەنار ئاستێكی بەرزی ماددەی دژە ئۆكسێنی تێدایە، كە پێیدەوترێت فلاڤنۆیدات flavonoids ، كە بەوە ناسراوە زۆر چالاكە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەموو جۆرە رەگە بەڕەڵاكان، كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
خواردنی هەنار بەشێوەیەكی رێكوپێك یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان دەدات و بەرەنگاری شیرپەنجەی گەدە دەبێتەوە.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی