سوپای توركیا پێگەكانی یەپەگە لەباكووری سوریا بۆردومان دەكات

کوردستان

08/11/2019‌ 1303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، سوپای توركیا پێگەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەیان لەباكووری سوریا بۆردومانكردووە.

رواگەی سوریا راشیگەیاند، لەناوچەكانی باكووری حەلەبەوە سوپای توركیا پێگەكانی یەپەگەی لەنزیك گوندی مرعنازی سەر بە ناوچەی عفرین بۆردومان كردووە.

هەروەها روانگەی سوری ئەوەی راگەیاندووە، كە بەهۆی ئەو بۆردومانانە شەڕو پێكدادان لەنێوان هەردوولا روویداوە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەكە بخاتەڕوو.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی پێنج شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای وڵاتەكەی بۆ سەر شەرڤانانی یەپەگە بەردەوام دەبێت.

هـ ـ ح


بەپەلە