بایەرن میونیخ دەرگا بەڕووی فینگەر دادەخات

وەرزش

08/11/2019‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی دەرگای بەڕووی ئارسن فینگەری فەرەنسی‌و راهێنەری پێشووی ئارسیناڵ داخست.

یانەی بایەرن میونیخ لەمیانی بەیاننامەیەكدا رەتیكردەوە، هیچ هەوڵێكیان هەبێت بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئارسن فینگەر.

یانەكە راشیگەیاند، فینگەر راهێنەرێكی گەورەیەو لەگەڵ ئارسیناڵ كاری گەورەی كردووە، بەڵام ئەوان لەئێستادا نایانەوێت بیكەنە راهێنەر.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو بایەرن راهێنەر كۆفاسیچی لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی خست‌و چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە فینگەر دەكاتە جێگرەوەی.

هـ ـ ح