لەهەرێمی كوردستان 300 هەزار خانووی زیادەڕۆ هەیە

کوردستان

08/11/2019‌ 1094 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەهەرێم زیاتر لە 300 هەزار خانووی زیادەڕۆ لەشارو شارۆچكەكان هەیە.

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە دەستمان كردووە بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكانی خۆمان و تا ئێستا چەند پڕۆژەیاسایەكمان دەركردووە، لەوانە یاسای بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی شنگال، هەروەها یاسای ڕێكخستنەوەی ئەو گەڕەكانەی، كە بەنایاسایی دروستكراون.

رێواز فایەق راشیگەیاند، بەپەسەندكردنی ئەم پڕۆژەیاسایە نزیكەی 300000 خانووە دەبن بەموڵكی خەڵكی هەژارو كەمدەرامەت لە هەرێمی كوردستان.

هەروەها باسی لەوەش كرد، لەئێستاشدا پەرلەمانی كوردستان خەریكی پڕۆژەیاسای بیمەی كشتوكاڵییە، بەپێی ئەم پڕۆژەیەش سەندوقێك دابین دەكرێت بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی خۆماڵی و وەستانی كوردستان لەسەر پێی خۆی لە سێكتەری كشتوكاڵدا.

قسەكانی رێواز فایەق لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ ئەلیس وڵبۆڵ جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لەعێراق.

هــ ـ ح