ڕۆژی جیھانی سینگڵەكان‌و گەورەترین بازاڕكردن

هەمەڕەنگ

11/11/2019‌ 143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەكرێت لات وابێت گەورەترین ڕۆژی  بازاركردن Black Friday ، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە و Singles Day واتە ڕۆژی سەڵەكان گەورەترینە.

بەچوار جار لە Black Friday  گەورەتر دەدەنرێت، كە سەرەتاكەی بۆ چین دەگەڕێتەوە، ھەموو ١١ی مانگی ١١ یەك ئاھەنگی پێوە دەگێڕن، ئەم ڕۆژەش بێدیاریكراوە، چونكە سمبوولە بۆ ڕۆژی سینگڵەكان .

ئەم ڕۆژە چۆن دەستیپێكرد؟
ئەم ئاھرنگە ساڵی ١٩٩٣ دەستیپێكرد دژی ڕۆژی ڤالانتاین، كە لەلایەن گروپێك قوتابییەوە لە زانكۆی نانجاینگ لەویستیان ئاھەنگی سینگڵ بوونیان بگێڕن.

لەسەرەتادا تەنیا پیاوە پێگەیشتووەكان، كە خێزانیان نەبووە ئاھەنگیان دەگێڕا.

ئایا پەیوەندی بە بازاڕكردنەوە چییە؟
جۆری ئەمازۆنی چینی، كە بە Alibaba.ئەمیش وەك ئەموونی بازاركردنی ئۆنلاینی پێدەكرێت لەلایەن دووەم سەررمایەداری چینیەوە دروست كرا ساڵی ٢٠٠٩ بەناوی جاك ما.

ئەم پیاوە تەنیا لەماوەی ٢٦ ساڵدا توانی گەورەترین ڕووداوی بازاڕكردن دروست بكات، كە لە ھەموو بۆنەكانی تر گەورەتر بێت و  ڕۆژی ١١ ی ١١ دا دەكرێت.

لەگەڵ كۆمپانیا چینییەكاندا چەندین كۆمپانیای ئەمەریكا و ئەوروپی لەو بازاركردنەدا بەشدارن بۆ پەخشكردنی كاڵاكانیان.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل