شارپرێس:
كۆمەڵەی Gotta Have Rock and Roll ی ئەمریكی گۆرەوییەكانی مایكڵ جاكسۆن بۆ فرۆشتن دادەنێت و بۆ نرخی گۆرەوییەكان داوای 1 ملیۆن دۆلار دەكات.
ئەو گۆرەوییانەی مایكڵ جاكسۆن، كە فرۆشتن دانراون بۆ گۆرانییە بە ناوبانگەكەی "مانگی ڕۆیشتوو" لە 25 ی 3 ی 1983 لەپێی كردووە، گۆرانییەكە لە تەلەفیزیۆنی Motown 25: Yesterday, Today, Forever بە بۆنەی یادی 25 ساڵەی كۆمپانیای Motown تۆمار كراوە.
مایكڵ جاكسۆن سەمای بەناوبانگی Billie Jean ی بەگۆرەوییەكی لە شێوەی كریستاڵ تۆمار كرد، مانگی پێشوو ئەو گۆرەوییە كرایە زیادكردنەوە و بۆ ملیۆنێك بۆ دوو ملیۆن دۆلار خەمڵێنرا.
وەكو ئەوەی، كە زانراوە مایكڵ جاكسۆن ئەو گۆرەوییانەی پێكەشی بەڕێوبەری كارەكانی خۆی "فرانك دیلیۆ" كردووە وەك ڕێزێك بۆ ئەو هەوڵانەی، كە تیپی مۆسیقای جاكسۆنی لە ساڵی 11984 دروستكردووە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ