بەژمارە.. ڕێژەی جیابوونەوەو هاوسەرگیری لە شانشینی سعودییە

جیهان

11/11/2019‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دادی شانشینی سعودی ڕایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەرەكان لە سعودییە ڕێژەكەی گەیشتووە بەنیوەی ئەنجاماندانی هاوسەرگیری، هەروەها ڕایگەیاند زۆربەی هۆكارەكان بۆ جیابوونەوەی ژن و مێرد لەیەكتری بە هۆی گرفتی ئابورییەوەیە.

وەزارەتی داد ئاماەی بەوە كرد، حاڵەتی جیابوونەوە لە 2019 گەیشتووە بە 5192 حاڵەت، لە سەدا 48 ی حاڵەتەكان لەڕیاز و مەكەی پیرۆز ئەنجامدراوە، هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، لە سەرتاسەری شانشینییەكە ڕۆژانە 195 بۆ 315 حاڵەتی جیابوونەوە هەیە.

لەڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی داددا هاتووە، ڕێژەی هاوسەرگیری لە ساڵی پاردا 11 هەزار حاڵەت بووە، ڕۆژانانە حاڵەتی هاوسەرگیری لەنێوان 315 بۆ 819 حاڵەتدایە.

هەروەها وتی: ئەم ئامارانە تەنیا ئامارە فەڕمییەكانن، كە دادگا ئاگادار بووە، پێشبینی دەكرێت ئەو حاڵەتانەی لە دەرەوەی دادگا بۆ هاوسەرگیری و جیابوونەوە ئەنجامدراون، بەهەمان ڕێژەی فەڕمی دادگایە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ