"هواوی" ئۆفەرێكی سەرنجراكێش دەخاتە بەردەم ئەمەریكا

جیهان

11/11/2019‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "هواوی" چینی ئۆفەرێكی سەرنجراكێشی خستووەتە بەردەم كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بەمەبەستی ئەوەی نوێترین تۆرەكانی ئینتەرنێت ببەنە ئەو وڵاتە، بەڵام كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لەسیاستەكانی دۆناڵد تراپی سەرۆكی ئەمەریكا دەترسن .

كۆمپانیا چینییەكە رایگەیاندووە، ئەوان ئامادەن لەڕێگای هاوبەشێكی ئەمەریكییەوە تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم (5G) ببنە ئەمەریكا .

بەگوێرەی لێدوانی پێشووتری رین زهینجیفی دامەزرێنەری كۆماپنیای هواوی و سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە، ئەوان بیر لەوە دەكەنەوە تۆرە نوێكانی ئینتەرنێت لەگەڵ هاوبەشە رۆژئاواییەكانیان بەش بكەن .

زهینجیفی وتوویەتی: كۆمپانیاكەمان ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەدا بكات، كە خواستی كاركردنیان لەگەڵمان هەیە، بەڵام لەئێستادا هیچ ئۆفەرێك نابینین، لەگەڵ ئەوەی بەشێكی زۆر لەو كۆمپانیاكان خواستێكی جدیی هەیە بەرانبەر بەئۆفەرەكەمان، بەڵام ئەوان لە سیاسەتەكانی سەرۆكی ئەمەریكا دەترسن .

باسی لەوەش كردووە، سەبارەت بەو تۆڕانە هەریەك لە وڵاتانی ئەوروپا و كۆریای باشوور و یابان تەكنیكی تایبەت بەخۆیان هەیە، كەواتە تاكە كڕیاری بەردەستمان بریتییە لە ئەمەریكا.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی  


بەپەلە