ئەمریكا لەسەر ژمارەی سەربازەكانی لەسوریا بڕیاری كۆتایی نەداوە

جیهان

13/11/2019‌ 726 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، كە سەر ژمارەی ئەو سەربازانەی لەسوریا دەیانهێڵنەوە هێشتا بڕیاری كۆتاییان نەداوە .

ئیسپەر راشیگەیاند، لەزووترین كاتدا چاوەڕێی گەڕانەوەی سوپاسالاری ئەمەریكا دەكەین، كە لەسەر وردەكارییەكان ئاگادارم دەكاتەوە و دەرفەتی ئەوەم دەبێت چاو بەپلەنەكەدا بخشێنم، بەلەبەرچاوگرتنی راسپاردەكانی جەنەراڵ مارك میلی هەندێ دەستكاری تێدا دەكەین یان پەسەندی دەكەین.

پێشتر جەنەراڵ مارك میلی سوپاسالاری ئەمەریكا رایگەیاندبوو، كە نزیكەی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ سەربازی ئەمەریكا لە سوریا دەمێننەوە .

لە ٦ی نۆڤەمبەردا ، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا رەزامەندی دەربڕی لەسەر فراوانكردنی ئەركی سەربازی هێزە ئەمەریكییەكان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی رۆژهەڵاتی سوریا، ئەوەش وەك دژبەیەكییەك لەگەڵ ئەو بڕیارە لێكدرایەوە كە پێشتر دابووی بۆ كێشانەوەی ١٢٠٠ سەربازی ئەمەریكی لە زووترین كاتدا .

پێشتریش مایك ئیسپەری وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندبوو، ئەو هێزە ئەمەریكییەی بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە رۆژهەڵاتی سوریایە ، زۆر بەتوندی وەڵامی هەر هەوڵێك دەدەنەوە بۆ دەستگرتن بەسەریاندا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی